سەرۆکی فلیپین: تەقە لەو بەرپرسانە بکەن کە داوای بەرتیل دەکەن
رۆدریگۆ دوتیرتی، سەرۆکی فلیپین رایگەیاند: ئەوانەی لەو حاڵەتەدا تەقەدەکەن ناخرێنە زیندانەوە، بەڵکو پارێزبەندییان دەبێت.
رۆدریگۆ دوتیرتی گوتی: ئەگەر بەرپرسان داوای بەرتیلیان لێکردن لەکاتی وەرگرتنی باج یان وەرگرتنی بڕوانامەیەک. لێیانبدەن، ئەگەر چەکتان پێبوو تەقەیان لێبکەن، بەڵام مەیانکوژن، چونکە رەنگە بخرێنە زیندانەوە.
لەبارەی وەرگرتنی دیاری لەلایەن ئەندامانی پۆلیسەوە، سەرۆکی فلپین باسی لەوکرد، کە وەرگرتنی دیاری "ئاسایی" رێگەپێدراوە بەگوێرەی یاسا.
سەرۆکی فلیپین بە قسە سەیرەکانی ناسراوە، پێشتر هانی خەڵکی دەدا بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان بکوژن.
