بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ئامەد چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ئامەد چوار کەس گیانیان لەدەستدا
تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی ژمارەیەک خەڵکی سڤیل لەسەر رێگه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان ئامه‌د و مووش له‌ باكووری كوردستان ژماره‌یه‌ك کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلێکی کرێکارانی دارستاندا تەقیووەتەوە کە لە بڕینەوەی دار گەڕاونەتەوە، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 13ـی دیکەش برینداربوون.
Top