ده‌میرتاش داوا له هه‌ده‌په ده‌كات داوای دایكانی مانگرتوو بگه‌یه‌نێته په‌كه‌كه
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له زیندانی ئه‌دیرنه‌وه په‌یامێكی تایبه‌تی له باره‌ی مانگرتنی دایكان له‌به‌رده‌م باره‌گای هه‌ده‌په له دیاربه‌كر بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت رێز له داواكانیان بگیرێت و بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیان پێویسته هه‌ڵوێست نیشان بدرێت.
ده‌میرتاش ده‌شڵێت، ده‌سه‌ڵات به ئامانجی ناشیرینكردن و تاوانباركردنی هه‌ده‌په پاڵپشتی له‌و چالاكییه ده‌كات، به‌ڵام داوای دایكان سرووشتی و ره‌وایه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت نه‌توانێت ئه‌و جۆره پرسانه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌و كات سیاسه‌ت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه.
ده‌میرتاش گوتی: له‌ناو ئه‌و دایكانه، ژماره‌یه‌ك دایكی سه‌رباز و پۆلیس هه‌ن، كه له‌ده‌ست په‌كه‌كه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌موو لایه‌ك هه‌ده‌په وه‌ك ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌یر ده‌كه‌ن و پێویسته دایكان بێ وه‌ڵام نه‌مێننه‌وه و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ داوای دایكان بگه‌یه‌نرێته په‌كه‌كه و بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌ییش، پێویسته له په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش لێژنه‌ی تایبه‌ت سازبكرێن و بناخه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و دیموكراتی دابمه‌زرێت.
