مەولوت چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هێرشی توندی کردە سەر بنیامین ناتانیاهۆ
دوێنێ، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چوارچێوەی بانگەشی هەڵبژاردندا بەڵێنیدا" ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە ناوچەکانی بانکی رۆژئاوا چۆڵناکات و دۆڵی ئوردون و باکوری دەریای مردوش داگیردەکات".
"بەڵێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ناتانیاهۆ، کە بە هەموجۆرێک پەیامی نایاسای و شەرخوازی تیادا بو، پەیامێکی رەگەزپەرستی و سیاسەتی جیاخوازیە" چاوشئۆغلو وای وت.
ئەمڕۆ چوارشەممە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دایە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەو هەنگاوانەی کە بەنیازە پاش هەڵبژاردنەوەی بیاننێت لەلایەن یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە پشتگیری ناکرێت و ئاسایشی ناوچەکەش تێکدەدات.
خەندان
