مەولوت چاوشئۆ‌غلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هێرشی توندی کردە سەر بنیامین ناتانیاهۆ

مەولوت چاوشئۆ‌غلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هێرشی توندی کردە سەر بنیامین ناتانیاهۆ
مەولوت چاوشئۆ‌غلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هێرشی توندی کردە سەر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بە "رەگەز پەرست" ناوی برد.

دوێنێ، بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چوارچێوەی بانگەشی هەڵبژاردندا بەڵێنیدا" ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە ناوچەکانی بانکی رۆژئاوا چۆڵناکات و دۆڵی ئوردون و باکوری دەریای مردوش داگیردەکات".


"بەڵێنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ناتانیاهۆ، کە بە هەموجۆرێک پەیامی نایاسای و شەرخوازی تیادا بو، پەیامێکی رەگەزپەرستی و سیاسەتی جیاخوازیە" چاوشئۆغلو وای وت.

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دایە بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەو هەنگاوانەی کە بەنیازە پاش هەڵبژاردنەوەی بیاننێت لەلایەن یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە پشتگیری ناکرێت و ئاسایشی ناوچەکەش تێکدەدات.


خەندان
Top