سەربەخۆخوازانی کەتەلۆنیا خۆپیشاندانێکیان ساز کرد
سەدان هەزار سەربەخۆخوازی هەرێمی کەتەلۆنیا خۆپیشاندانێکیان ساز کرد و جەختیان لە سەربەخۆبوونی هەرێمەکەیان کردەوە.
خۆپیشاندانەکە رۆژی چوارشەممە 11-9-2019، بە بەشداریی 600 هەزار کەس لە شاری بەرشلۆنەی پایتەختی کەتەلۆنیا، ساز کرا.
خۆپیشاندەران دروشمی ”ئامانجمان سەربەخۆییە“یان بەرز کردبووە و لەسەر پەیکەرێکیان چەسپاند.
رۆژی 1-10-2019، زیاتر لە %90ـی هاووڵاتییانی کەتەلۆنیا لە ریفراندۆمێکدا، داوای جیابوونەوەی هەرێمەکەیان لە ئیسپانیا کرد و دەنگیان بە سەربەخۆیی کەتەلۆنیادا نا، بەڵام حکوومەتی ئیسپانیا بە زەبری هێز و دەستگیرکردنی هەزاران سەربەخۆخواز، کۆتایی بەو هەوڵەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا هێنا.
باسنيوز
