هاووڵاتیانی توركیا لە دەنگدان بە ریفراندۆمی سیستەمی كۆماری پەشیمانن

هاووڵاتیانی توركیا لە دەنگدان بە ریفراندۆمی سیستەمی كۆماری پەشیمانن
ماوەی ساڵێك دەبێت لە ریفراندۆمێكدا دەستووری توركیا هەموار كرایەوە و سیستەمی ئەو وڵاتە لە پەرلەمانییەوە گۆڕا بۆ كۆماری، بە گوێرەی راپرسییەكیش ٥٤٪ی هاووڵاتیانی توركیا پەشیمانن لە هەڵبژاردنی سیستەمی كۆماری و بە بێ سوود و زیانبەخشی دەزانن.

ئەمڕۆ چوارشەممە رۆژنامەی (جومهوریەت)ی توركی بڵاوی كردەوە كە جەهەپە راپرسییەكی ئەنجام داوە و پرسیویەتی داخۆ هاووڵاتیان لە سیستەمی كۆماری رازین، بەڵام ئەنجامەكەی جێی دڵخۆشی نەبووە بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا و خاوەنی بیرۆكەی ریفراندۆمەكە.

ئەنجامی راپرسییەكە بەو شێوەیەیە كە ٥٤٪ بەشداربووانی راپرسییەكە گوتوویانە سیستەمی كۆماری سوودی بۆ توركیا نەبووە، هەروەها ئەو كەسانەی لایەنگری ئەكەپەن و دەنگیان بۆ سیستەمی كۆماری داوە، لەو راپرسییەدا رێژەكەیان بۆ ٣٧٪ كەم بووەتەوە.

لە هەواڵەكەدا هاتووە كە ٣٧٪ی دەنگدەری توركیا لەگەڵ ئەوەدان سیستەمی كۆماری سوودی بۆ توركیا هەبووە، ئەمەش لە كاتێكدایە لە كاتی ریفراندۆمدا ٥١٪ی هاووڵاتیان دەنگیان بە سیستەمی كۆماری دا لە توركیا.
Top