ئه‌نقه‌ره: ده‌ستبه‌رداری كڕینی ئێف35 نابین
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كالن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ده‌ستبه‌رداری كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف35 نابێت.
گوتیشی: ده‌ركردنی توركیا له پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی ئێف35 كارێكی هه‌روا ئاسان نییه.
به هۆی كڕینی سیستمی ئێس400ی رووسی، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه، توركیای هاوپه‌یمانی له فڕۆكه‌ی ئێف35 بێبه‌ش بكات و سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنی توركیا له پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌كاندا، واشنتن رایگه‌یاندووه، ئه‌و فڕۆكه‌یه به توركیا نافرۆشن.
K24
