١٨ ساڵ بەسەر هێرشەکانی ١١ی سێپتێمبەردا تێپەڕ دەبێت
ئه‌مڕۆ، ١٨ ساڵ به‌سه‌ر هێرشه‌کانی ١١ سێپته‌مبه‌ری ٢٠٠١دا تێده‌په‌ڕێت که بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی نزیکه‌ی ٣ هه‌زار هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریکی.
تائێستاش وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به‌ته‌واوی نه‌دراوه‌ته‌وه، که چۆن ١٩ خۆکوژی ڕێکخراوی تیرۆریستیی (قاعیده) توانییان دەست بەسەر ٤ فڕۆکه‌ی مەدەنیدا بگرن و بیکه‌ن بە مووشه‌کێکی ئاڕاسته‌کراو، له‌کاتێکدا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار له پاراستنی ئاسایشیدا خەرج ده‌کات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە، ڕفێنەری فڕۆکەکان ڕەگەزنامەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی‌یان هەبووە کە ١٥ کەسیان سعوودی، ٢ ئیماراتی و میسرییەک و لوبنانییەک بوون.
بەپێی چەند ڕاپۆرتێک، ٩ لە ڕفێنەرەکان پێش ئەوەی بچنە سەر فڕۆکەکانیان، گومانیان لێکراوە و جانتاکانیان پشکنینێکی وردی بۆ ئەگەری بوونی تەقەمەنی بۆ کراوە، بەڵام هیچیان نەدۆزیوەتەوە، هەرچەندە ئەوان گوێزانیان هەڵگرتووە کە ئەوکاتە ڕێگەپێدراو بووە.
هەندێک باس لەوە دەکەن، یه‌کێک له هه‌ڵه گه‌وره‌کانی حکوومه‌تی ئه‌مریکا لەوە دابوو، سه‌رنشینانی فڕۆکه‌ی مه‌ده‌نی ده‌یانتوانی گوێزانی ڕیشتاشین (درێژییه‌که‌ی له ١٠سم زیاتر نه‌بێت) له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌نه ناو فڕۆکه‌که.
ئه‌مه‌ش هه‌لێکی زێڕینی داوەتە هێرشبه‌ره‌کان، به‌وه‌ی هه‌ریه‌که‌یان گوێزانێکی تیژ له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵگرن، له‌ڕێگه‌یه‌وه توانیویانە دەست بەسەر فڕۆکه‌کاندا بگڕن.
کات و ئامانجی هێرشبه‌ره‌کان:
١-فڕۆکه‌ی یه‌که‌م له ٨:٤٦ خووله‌کی به‌یانیدا تاوه‌ری باکووری ناوه‌ندی بازرگانی له مه‌نهاتن کرده ئامانج.
٢-فڕۆکه‌ی دووهه‌م له ٩:٠٣ خووله‌کی به‌یانیدا تاوه‌ری باشووری ناوه‌ندی بازرگانی له مه‌نهاتن کرده ئامانج.
٣-فڕۆکه‌ی سێهه‌م له ٩:٣٧ خووله‌کی به‌یانیدا باره‌گای پێنتاگۆنی کرده ئامانج.
٤-فڕۆکه‌ی چواره‌م که ئامانجه‌که‌ی (کۆشکی سپی)بوو، شکستیهێنا له پێکانی ئامانجەکەی و له ١٠:٠٣ خووله‌کی به‌یانیدا له چۆڵه‌وانیه‌کی نزیک پایته‌خت که‌وته خواره‌وه.
هێرشه‌کانی ١١سێپته‌مبه‌ر، ڕێڕه‌وی سیاسه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕی له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری جیهانی.
باس‌نیوز
