بریتانیا باڵوێزی ئێران لەوڵاتەکەی بانگێشتدەکات

 بریتانیا باڵوێزی ئێران لەوڵاتەکەی بانگێشتدەکات
بەمەبەستی ئیدانەکردنی راگەیەنراوێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی کەشتی ئادریان دەریا 1، حکومەتی بریتانیا باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بانگێشتکرد.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ سێشەممە بەمەبەستی ئیدانەکردنی فرۆشتنی نەوتی کەشتی ئادریان دەریا 1، حکومەتی بریتانیا باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بانگێشتکرد.

حکومەتی بریتانیا ئیدانەی فرۆشتنی نەوتی ئادریان دەریا 1-ی کردوە


بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی بریتانیا ئیدانەی دواین راگەیەنراوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردوە کە رایگەیاند کەشتی ئادریان دەریا 1 گەشتە شوێنی ئامانجداری خۆی و نەوتەکەی فرۆشت، ئەوەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان.

بریتانیا راشیگەیاندوە ئەم هەنگاوەی ئێران پێشێلکردنی بەڵێنەکەی خۆیەتی کە داویەتی بەجەبەلتارق، چونکە دڵنیایی دابو کە نەوتەکەی بە سوریا نافرۆشێت.

حکومەتی بریتانیا ئەوەشی بەباڵوێزی ئێران وتوە کە فرۆشتنی نەوت بەرژێمی توندڕەوی سوریا بەشداربونە لەو رەفتارانەی کە ئەو رژێمە دەرهەق بەهاوڵاتیانی خۆی و ناوچەکە دەیکات.

بریتانیا وتوشیەتی کۆتایی ئەم مانگە ئەو بابەتە لەنەتەوە یەکگرتوەکان دەوروژێنن.





خەندان
Top