نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا لێكۆڵینه‌وه له دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن
ئەنجوومەنی پەیوەندییەكانی ھەدەپە بڵاویكردووەتەوە، دوای دانوستانیان لەگەڵ دەیان باڵیۆز و دامەزراوەی نێودەوڵەتی، بڕیاردراوە ریپۆرتەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لە پرسی دانانی قەیومەكان، مانگی داھاتوو سەردانی دیاربەكر بكەن.
ھۆشیار ئۆزسۆی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ھەدەپە ئاشكراشیكرد، ئەو شاند و كەسایەتییانەی له 18ی ئه‌یلوول بەشداری له دۆسیەی دەمیرتاش ده‌كه‌ن، سەردانی باكووری كوردستانیش دەكەن، بە ئامانجی پشتیوانیكردنی شارەوانییەكانی ھەدەپە و دژایەتیكردنی دانانی قەیومەكان.
