موقتەدا سەدر لەگەڵ خامنەیی بەشداری رێوڕەسمی عاشوورا دەکات

موقتەدا سەدر لەگەڵ خامنەیی بەشداری رێوڕەسمی عاشوورا دەکات
موقتەدا سەدر لەنێو بەرپرسە باڵاکانی ئێران لە تاران، بەشداریی لە رێوڕەسمی عاشوورا کرد.

نووسینگەی رۆژنامەڤانیی عەلی خامنەیی کۆمەڵێک وێنەی رێوڕەسمی عاشوورای بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تەنیشت قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران (کە لەلایەن ئەمریکاوە داواکراوە)، دەردەکەوێت، هەروەها عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەنیشتەکەی دیکەی موقتەدا سەدر دانیشتووە.

رێوڕەسمەکە لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی لە تاران سازکراوە.

نووسینگەی رۆژنامەڤانیی عەلی خامنەیی زانیاریی زیاتری لەبارەی ئەو رێوڕەسمە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام وەکو لە وێنەکاندا دەردەکەوێت ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی حکومیی ئێران دەردەکەون لەکاتێکدا شیوەن بۆ ئیمام حوسێن دەکەن لە یادی عاشوورادا.
Top