خۆپیشاندانی مامۆستایانی ئوردن بەردەوامە
بەهۆی رێکنەکەوتنی سەندیکای مامۆستایان و حکومەتی ئوردن، مامۆستایانی ئەو وڵاتە لە رۆژی یەکشەممە 8-9-2019ـەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.
مامۆستایانی ئوردن داوای زیادکردنی مووچەکانیان بە رێژەی %50 دەکەن و تا ئێستاش حکوومەتی ئەو وڵاتە رەزامەندیی لەسەر ئەو داوایە نەداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10-9-2019، نورەدین نەدیم، گوتەبێژی سەندیکای مامۆستایانی ئوردن رایگەیاندووە، ئەوان تا بەدەستهێنانی داواکەیان، لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.
باسنيوز
