جۆنسن: دەستیشم ببەستنەوە چونە دەرەوەی بریتانیا دوا ناخەم

جۆنسن: دەستیشم ببەستنەوە چونە دەرەوەی بریتانیا دوا ناخەم
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا دەڵێت" دەتوانن دەستم ببەستنەوە، بەڵام من برێکزیت دوا ناخەم"، ئەوەش دوای رەتکردنەوەی پرۆژە یاسای دەنگدانی پێشوەختە لەلایەن پەرلەمانی وڵاتەکەی.

پەرلەمانی بریتانیا لە ماوەی یەک هەفتەدا، دو جار داخوازی سەرۆکوەزیران بۆ دەنگدانی پێشوەختە رەتدەکاتەوە



ئەوە دوەمجارە لە ماوەی یەک هەفتەدا، پەرلەمانی بریتانیا داخوازی سەرۆکوەزیران بۆ دەنگدانی پێشوەختە رەتبکاتەوە، کە جۆنسن دەیەوێت لەرێگەیەوە کۆنترۆلی جلەوی پەرلەمان بکات و دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بەبێ رێککەوتن لە کاتی خۆیدا مسۆگەر بکات.

ملکەچی دەکات بە دواخستنی برێکزیت تا کۆبونەوی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا



جۆنسن تا ئێستا نەیتوانیوە بە گوێرەی یاسا چونەدەرەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا مسۆگەر بکات، ئەوەش ملکەچی دەکات بە دواخستنی برێکزیت تا کۆبونەوی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە لە رێکەوتی 17 مانگی داهاتودا ببەسترێت".

جۆنسن دوای رەتکردنەوەی داواکاریەکەی بۆ دەنگدانی پێشوەختە لە هۆڵی پەرلەماندا وتی" ئەم حکومەتە بەردەوام فشار دەکات بۆ هەبونی رێککەوتنێک لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی برێکزیت، کەچی بەردەوامیش خۆی ئامادە دەکات بۆ دەرچونێک بێ رێککەوتن".

گرنگ نیە ئەم پەرلەمانە چەند رێگا بەکاردەهێنێت بۆ بەستنەوەی دەستم، لەوە زیاتر ناتوانێت برێکزیت دوا بخات



"من لە رێکەوتی 17ی مانگی داهاتو، دەچم بۆ کۆبونەوەی لوتکە، گرنگ نیە ئەم پەرلەمانە چەند رێگا بەکاردەهێنێت بۆ بەستنەوەی دەستم، لەوە زیاتر ناتوانێت برێکزیت دوا بخات" جۆنسن وای وت.





خەندان
Top