عەلی باباجان: پێش کۆتایی ئەمساڵ ( 2019)، حزبە نوێیەکەم رادەگەیەنم
عەلی باباجان، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئاکەپە، رایگەیاندووە، پێش کۆتایی ئەمساڵ ( 2019)، حزبە نوێیەکەی رادەگەیەنێت.
عەلی باباجان لە مانگی 7ـی ئەمساڵ لە دژی سیاسەتەکانی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکەپە، دەستی لە کارکردن ریزەکانی ئەو حزبە کێشایەوە.
ئەو سەرکردەیە، کە دۆستێکی پێشووی ئەردۆغان بوو، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، تا ئێستا لە هەوڵ دایە بۆ دۆزینەوە کەسایەتییە کاریگەکەراەکانی تورکیا بۆ دروستکردنی حزبەکەی پێش سەری ساڵی 2020.
باباجان لە سەرەتای سەرکەوتنی ئاکەپە و کۆنتڕۆلکردنی حکوومەتی تورکیاوە، چەندین پۆستی باڵای وەک وەزیری ئابووری، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی وەرگرتووە.
باسنیوز
