حەسەن نەسروڵڵا شەڕێکی گەورە بە رێبەرایەتیی خامنەیی رادەگەیەنێت

حەسەن نەسروڵڵا شەڕێکی گەورە بە رێبەرایەتیی خامنەیی رادەگەیەنێت


ئەمینداری گشتیی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی شەڕێکی گەورە بە رێبەرایەتیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئیران، ردەگەیەنێت.

میدیای حزبوڵڵا بەشێکی وتارێکی حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری گشتیی میلیشیاکەی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا رایگەیاندوە، ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵ دەدەن گوشار بخەنە سەریان، بەڵام ”ئێمە نە بە گەمارۆ، نە بە سزا، نە بە برسیەتی و نە بە هەژاری ئیرادەمان ناشکێت“.

حەسەن نەسروڵڵا ”شەڕێکی گەورە“ی لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل راگەیاندووە و گووتویەتی، ”ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێ گەمارۆی بەرەکەمان بدەن“.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەرەی ئەوان لە دژی ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەن ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رێبەرایەتی دەکرێ.

حزبوڵڵای لوبنانی، کە خاوەن میلیشیایەکی چەکدارییە، نوێنەرایەتیی پێکهاتەی شیعەمەزهەبی لوبنان دەکات و حەسەن نەسروڵڵای ئەمینداری ئەو حزبەش بەردەوام رایدەگەیەنێت، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەک و پارەی حزبەکەی دابین دەکات.










باسنیوز
Top