محەمەد جەواد زەریف: چەکی ناوەکی لە شاری ئیسفەهان هەواڵێكی بێ بنەمايه، (( ناتنیاهو درۆزنە))
زەریف، لەپێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی" خاوەنی راستەقینەی چەکی ناوەکی، وەک مەلەوانە درۆزنەکەی لێهاتوە، باس لە ناوەندێکی ناوەکی خاپورکراو دەکات".
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پۆستێکی دیکەیدا هاوپێچی دو وێنەی جیاوازی کردوە، یەکێکیان وێنەی ژمارەی 8461 ی رۆژنامەی سەندەی تایمزی ئەمریکیە کەساڵی 1986دەرچوە بە مانشێتێکی گەورە نوسراوە" ئاشکرابو؛ نهێنیەکانی چەکی ناوەکی ئیسرائیل".
لە هاوپێچێکی دیکەدا، وێنەی مانگی حوزەیران وتەموزی ئەمساڵی ئەو شوێنەی پشانداوە کە ناتانیاهۆ وتبوی ناوەندی چەکی ناوەکیە، بەگوێرەی وێنەکەی زەریف لە مانگی تەموزدا خاپور کراوە.
زەریف هەر لەو پۆستەیدا کە ناتانیاهۆ بە "مەلەوانە درۆزنەکە" وەسف دەکات، هاوپێچی ڤیدیۆیی لێدوانێکی ساڵی 2002 ی ناتانیاهۆی کردوە کە تیایدا وەسفی ئێران دەکات و دەڵێت" ئەگەر رژێمی سەدام نەهێڵین، گەرەنتی ئەوە دەدەم تیشکدانەوەیەکی ئەرێنی لەسەر ناوچەکە دەبێت، کاتێک خەڵکی سەیری ئێرانی هاوسێی دەکات، دەڵێن سەردەمێکی نوێ لەو ناوچەیە دەستپێدەکات.." زەریف بە تەلفیزیەوە نوسیویەتی بیرتانە گەرەنتی ئەوەی دەدا رەنگدانەوەیەکی ئەرێنی دەبێت.
خەندان
