ناتانیاهۆ چه‌ند پێگه‌یه‌كی نهێنیی ئه‌تۆمی ئێران ئاشكرا ده‌كات.. یه‌كێكیان له ئه‌سفه‌هانه
ناتانیاهۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتیشی: ئه‌و شوێنی ئه‌و پێگانه‌ی به ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی راگه‌یاندووه، كه دواتر ئاژانسی ناوبراو شوێنه‌واری یۆرانیۆمیان له یه‌كێك له‌و پێگانه له توركیز ئاباد له ناوچه‌ی عهبادهت دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێشتر ئێران ده‌یگوت، كارگه‌ی درووستكردنی مافووره.
ناتانیاهۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و پێگانه‌شی بۆ میدیاكاران خسته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه گیرابوون و به گوته‌ی ئه‌و، له دیمه‌نه‌كانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه دوای ئه‌وه‌ی ئێران زانیویه‌تی هه‌واڵگری ئیسرائیل پێگه‌كه‌ی ئاشكراكردووه، دامه‌زراوه‌كه‌ی چۆڵكردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تاران هه‌موو رێككارێكی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه ئاشكرا نه‌بن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی زانیویه‌تی ئیسرائیل ئاشكرایكردووه، شوێنه‌كه‌ی خاپوور كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان بزر بكات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به رووی زمانی هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و گوتی: "ئیسرائیل به‌وه‌ی زانیوه كه ئێوه چی ده‌كه‌ن، كه‌ی و له‌كوێش ده‌یكه‌ن، به‌رده‌وام ده‌بین له سووركردنه‌وه‌ی درۆكانتان و رێگریكردن له بهدهستهێنانتان بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنكارانهتان له ناوچه‌كه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، بینامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به نیازه زانیاری نوێی هه‌واڵگری تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاشكرا بكات.
هاوكات دوێنێش ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاند، پشكنهرانیان له كاتی پشكنینیان بۆ بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، پاشماوه‌ی یۆرانیۆمیان له‌و بنكانه دۆزیوه‌ته‌وه.
پێشتریش 2 جاری دیكه ناتانیاهۆ زانیاری و ورده‌كاری له‌باره‌ی به‌نامه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی ئاشكراكردووه، یه‌كه‌میان له‌كاتی بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی واشنتن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له نیسانی ساڵی 2018، و دووه‌میشیان له گوتاره‌كه‌یدا له میانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو.
K24
