ئەردۆغان دەسەڵاتەکانی وەزیری بەرگری زیاد دەکات

 ئەردۆغان دەسەڵاتەکانی وەزیری بەرگری زیاد دەکات


سەرۆک کۆماری تورکیا دەسەڵاتەکانی وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی، زیاد دەکات و ناڕەزایی لێ دەکەوێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، دەسەڵاتی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستانی داوەتە خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری.

زیادکردنی دەسەڵاتەکانی خوڵوسی ئاکار بووەتە هۆی ناڕەزایی ئەفسەر و فەرماندەکانی سوپا و سەرکردەکانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات.

ئەو فەرماندە و سەرکردە ناڕازییانە پێیان وایە وەزیری بەرگری لەسەر حیسابی سەرۆکایەتیی تورکیا دەسەڵاتەکانی فراوان کراوە و کراوەتە کەسی دووەمی وڵات.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە مانگی 7ـی 2018 خوڵوسی ئاکاری وەک وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی دەستنیشان کرد و دەستەی ئەرکانی سوپاشی خستە ژێر دەستی.








باسنيوز
Top