تره‌مپ: دانووستان له‌گه‌ڵ تاڵیباندا مرد
تره‌مپ له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م كۆشكی سپییدا گوتی: دانووستانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان مردوون. ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان ده‌بێت خه‌ڵك بكوژن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان له دانووستانه‌كان به‌هێز بێت. ئه‌وان ئه‌وه ده‌كه‌ن. 12 كه‌سیان كوشت، یه‌كێكیان سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكایی بوو.
هه‌روه‌ها گوتی: ناكرێت شتی وا رووبدات. ناكرێت ره‌فتاری وا له‌گه‌ڵ مندا بكرێت. هه‌ر بۆیه ئه‌و دانووستانانه مردن.
تره‌مپ ئاشكراشیكرد، بڕیاری كۆتایهێنان به دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ تاڵیبان بڕیاری خودی خۆیه‌تی نه‌ك راوێژكاره‌كانی.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكاش له ئه‌فغانستان تره‌مپ گوتی: ده‌مانه‌وێت بكشێینه‌وه، به‌ڵام له كاتی گونجاوی خۆیدا ده‌كشێینه‌وه.
K24
