هۆڵەندا... لە ئەنجامی تەقەكردنێكدا سێ كەس كوژران
تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە لە شاری دوردرێختی هۆڵەندا لە ڕووداوێكی تەقەكردندا سێ كەس كوژران و كەسێكیش بریندار بوو، پۆلیسیش رایگەیاند كە لە باشووری شارەكەدا بە شێوەیەكی هەڕەمەكی تەقە بە نێو كۆڵانێكی نیشتەجێبوونی خەڵكدا كراوە.
لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی (دی تەلیگراف) كە لە شاری دوردرێختی هۆڵەندی دەردەچێت، رایگەیاند پۆلیسێك تەقەی بە نێو ئەندامانی خێزانەكەیدا كردووە، دوای كوشتنی چەند كەسێك، خۆیشی كوشتووە.
كەمێك دوای رووداوەكە، دوو فڕۆكە و ئۆتۆمبێلی پۆلیس و ئەمبۆلانس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و قوربانییەكانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەكی شارەكە.
