ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا تاوتوێ ده‌كات
به هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی، ئه‌مه‌ریكا له توركیا نیگه‌رانه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ستیڤن منوچین، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی رایگه‌یاند، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كڕینی ئێس400، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنین.
رۆژی 27ی ئاب/ ئۆگستی رابردوو، توركیا و رووسیا رایانگه‌یاند، گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌ی جێگیركردنی به‌رگری ئاسمانی ئێس400.
توركیا و رووسیا ساڵی 2017 رێككه‌وتن به بڕی 2.5 ملیار دۆلار مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی سیستمی ئێس 400 بكه‌ن و رووسیا ئه‌و سیستمه له‌سه‌ر خاكی توركیا دابمه‌زرێنێت.
له 17ی حوزه‌یران/ یۆلیۆی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ توركیا، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر سووربێت له‌سه‌ر كڕینی ئێس400 ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی جۆری ئێف35ی پێ نافرۆشێت.
