بەهۆی هەڵکردنی زریانێکی بەهێز لە ژاپۆن دەیان کەس بوونە قوربانی

بەهۆی هەڵکردنی زریانێکی بەهێز لە ژاپۆن دەیان کەس بوونە قوربانی
لە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەکاتی ئەو وڵاتە، زریانێکی بەهێز تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆنی گرتووەتەوە و تاوەکو ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 40 کەسی دیکەش برینداربوونە.

زریانەکە دەیان خانوو و ماڵی رووخاندووە، چەند شوێنێکی گشتیش زیانیان بەرکەوتووە و بووەتە هۆکاری پەککەوتنی بەشێکی سیستەمی هاتووچۆ لە شارەکە، بەو هۆیەشەوە خەڵکێکی زۆر لەنێو وێستگەکانی میترۆ گیریان خواردووە. هاوکات 160 گەشتی فڕۆکەش هەڵوەشێندراونەتەوە.

پۆلیسی تۆکیۆ دەڵێت، یەکێک لەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژنێکی تەمەن 50 ساڵان بووە, بایەکی بەهێز هەڵیکردووە و کێشاویەتی بە دیوارێکدا بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە

هاوکات لە ترسی باهۆزەکە زیاتر لە 390 کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و روویان لە پەناگەکان کردووە، سەدان هەزار کەسیش ئاگادارکردنەوەی سەرەتاییان بۆ هاتووە تاوەکو شوێنەکانیان چۆڵبکەن، بەڵام جێهێشتنی شوێنەکانیان ئیجباری نەکراوە لەسەریان.
Top