واشنتۆن: لە سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا دەكۆڵینەوە
ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێكی دایەوە لەبارەی ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا و رایگەیاند لە بابەتەكە دەكۆڵنەوە، نایانەوێت جارێ قسە لەسەر هیچ بڕیارێكی دیاریكراو بكەن، بەڵام لێی دەكۆڵنەوە.
منوچین گوتیشی مۆسكۆ و ئەنكەرە لە 27ی ئۆگەستی رابردوودا رایانگەیاند كە دەست بە قۆناخی دووەمی ناردنی دەزگای مووشەكی ئێس ٤٠٠ بۆ توركیا دەكەن، كە لە ٢٠١٧وە توركیا بە بڕی ٢.٥ ملیار دۆلاری ئەمریكی لە رووسیای كڕیوە و ئەمریكا لەوساوە زۆر بە توندی لە دژی وەستایەوە و دووپاتی كردەوە كە كڕینی چەكێكی لەم جۆرە مەترسی لەسەر سیستەمی بەرگریی ناتۆ دروست دەكات.
گوتیشی لە بەرانبەر كڕینی ئەم چەكە رووسیە لەلایەن توركیاوە، ئەمریكا پێفرۆشتنی فڕۆكەی ئێف ٣٥ی بە ئەنكەرە هەڵپەسارد.
