ئەڵمانیا داوای بڕیارێکی روون لەبارەی برێکزت لە لەندەن دەکات

ئەڵمانیا داوای بڕیارێکی روون لەبارەی برێکزت لە لەندەن دەکات
ئەگەر هەیە بڕیاری هەڵپەساردنی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ پێنج هەفتە، لەکاتی خۆیدا جێبەجێنەکرێت، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات و ئەڵمانیاش داوای بڕیارێکی روون لە لەندەن دەکات لەبارەی برێکزیت.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەریتانیا بەپێی بنچینەکان، هاوکات دەبێت ئێمە ئەم گفتوگۆیانە بەشێوەیەکی رێکخراو ئەنجامبدەین تاوەکو چوونەدەرەوەکە بەشێوەیەکی رێکخراوبێت".

ئەگەر هەیە بڕیاری هەڵپەساردنی پەرلەمانی بەریتانیا بۆ پێنج هەفتە، لەکاتی خۆیدا جێبەجێنەکرێت، ئەوەش دوای ئەوەی پێشنیازی سەرۆکوەزیران بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ دووەمجار لە پەرلەمان شکستبهێنێت.

پەرلەمانی بەریتانیا بۆ دەنگدان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە کۆبوونەوەدایە و پێشبینیدەکرێت پێشنیازەکە پەسەندنەکرێت و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیش بە تووندی لەدژی هەڵبژاردنی پێشوەختەن.

لەئەگەری پەسەندنەکردنی پێشنیازی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بڕیاری هەڵپەساردنی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا جێبەجێناکرێت و حکومەت بەدوای دەرفەتێکی دیکەدا دەگەڕێت بۆ رازیکردنی پەرلەمان بە پێشنیازەکانی لەبارەی برێکزیت.

هایکۆ ماس راشیگەیاند، بۆ ئەوەی بەریتانیا بەشێوەیەکی رێکخراو لە یەکێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە پێویستە لەندەن بڕیار و پڕۆپۆزەڵێکی روونی بۆ ئەو چوونەدەرەوەیە هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لەسەر پێشنیازی بۆریس جۆنسن و بە بڕیاری شاژنی بەریتانیا، بڕیاربوو لە 9ـی ئەیلوولەوە تاوەکو 14ـی ئۆکتۆبەر پەرلەمانی بەریتانیا دابخرێت.
Top