شاندێکی بەعسی سووریا بۆ یەکەمجار سەردانی تورکیا دەکات
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)ی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بانگهێشتنامەی ئاراستەی حزبی بەعسی سووریا کردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەیەکی تایبەت بە ئاشتەوایی لە سووریا.
بەسام ئەبوعەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری قوتابخانەی پێگەیاندنی حزبیی حزبی بەعسی سووریا بە میدیاکانی رژێمەکەی راگەیاندووە، ئەو سەردانە یەکەم سەردانی شاندێکی سەر بە رژێمەکەیەتی بۆ تورکیا، لەوکاتەوەی شەڕی ناوخۆیی لە مانگی ئاداری 2011 لە سووریا سەری هەڵداوە.
بانگهێشتکردنی شاندی رژێمی سووریا بۆ تورکیا لەلایەن جەهەپەوە لەکاتێک دایە، کە حکوومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، لەسەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە پاڵپشتیی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان دەکات.
باسنيوز
