سوپای پاسداران هێرشێکی ”شکستخواردوو“ دەکاتە سەر ئیسرائیل

سوپای پاسداران هێرشێکی ”شکستخواردوو“ دەکاتە سەر ئیسرائیل
سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هێرشێکی ”شکستخواردوو“ دەکاتە سەر ئیسرائیل و گوتەبێژی سوپای ئەو وڵاتەش روونکردنەوە دەدات.

ئەفیغای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2019 میلیشیا شیعەکانی سەر بە سوپای قودس هەوڵیان دا لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا بە مووشەک هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل.

ئەفیغای ئەدرعی هەروەها رایگەیاندووە، مووشەکەکان نەگەیشتوونەتە ناو خاکی ئیسرائیل و لە سووریا کەوتوونەتە خوارەوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بەرپرسیارێتیی ئەو هێرشەی سوپای پاسدارانی ئێران، کە قاسم سولەیمانی فەرماندەیەتی ئەو سەپایە دەکات، خستووەتە ئەستۆی رژێمی سووریا.

ئێران لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، کە لە مانگی ئاداری 2011 سەری هەڵداوە، بە ناردنی چەک و میلیشیا، پاڵپشتیی رژێمی سووریا لە دژی گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات.










باسنيوز
Top