هێزە ئەمنیەكانی سودان دەستیان بەسەر سەرجەم ماڵ و سامانى عومەر بەشیر، سەرۆكی پێشوی سودانیان گرتوە
شەش هەزار گەنجی جولەكەی بەڕەگەز سودانی، گەڕاونەتەوە سودان و لە ئێستادا داوای ئەو ماڵ و سامانانە دەكەن كە بە وتەی خۆیان لە سەردەمی عومەر بەشیر، سەرۆكی پێشوی سودان لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستیبەسەرداگیراوە، كە ئەو سامانە بە 30 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكەن.
ئێستا شتێكیان نیە بیسەلمێنێت ئەوان سودانین
ئەو گەنجانە ئاماژوەیان بەوەكردوە "لەپاڵ ئەوەشدا كە دەستیانگرتوە بەسەر ماڵ و سمانیاندا، هێزە ئەمنیەكان تەواوی ئەو بەڵگەنامانەیان لێسەندونەتەوە كە دەیسەلمێنێت ئەوان بەڕەگەز سودانین و رێگریان لێكردون جارێكی دیكە ئەو بەڵگەنامانە بەدەستبهێننەوە، بەوهۆیەوە ئێستا شتێكیان نیە بیسەلمێنێت ئەوان سودانین".
ئەحمەد بابەكر موسا، سەرۆكی كۆمەڵەی ئەو گەنجانەی لە ئیسرائیلەوە گەڕاونەتەوە بۆ سودان لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو گەنجە جولەكانەی گەڕاونەتەوە بۆ سودان، لەناو نیشتیمانەكەی خۆیاندا ئازار دەچێژن".
مۆبایل و كۆمپیوتەرەكانیشیان كە لە تەلئەبیب-ەوە لەگەڵ خۆیان هێناویانە لە لایەن هێزەكانی سودانەوە دەستی بەسەرداگیراوە
ئاماژەی بەوەشكرد "هێزە ئەمنیەكان و دەزگای هەواڵگری سودان لە سەردەمی عومەر بەشیردا، دەستیان بەسەر سەرجەم ماڵ و سامانەكانیاندا گرتوە و هیچ بەڵگەیەكیان بۆ نەهێشتونەتەوە كە بیسەلمێنێت ئەوانە سودانین، تەنانەت مۆبایل و كۆمپیوتەرەكانیشیان كە لە تەلئەبیب-ەوە لەگەل خۆیان هێناویانە لە لایەن هێزەكانی سودانەوە دەستی بەسەرداگیراوە".
لە درێژەی وتەكانیدا سەرۆكی كۆمەڵەكە وتی "ئەو گەنجانەی لە ئیسرائیلەوە گەڕاونەتەوە سودان، بە شێوەی گروپ گەڕوانەتەوە و بەپێی ئامارەكانی ئینتەرپوڵی سودان، تا ئێستا شەش هەزار گەنج داوایانكردوە بەڵگەنامەی رەگەزنامە دەربهێنن، بەڵام رێژەكە لەو ژمارەیە زۆر زیاترە".
ژمارەی ئەو گەنجانەی گەڕاونەتەوە زیاترە لە 11 هەزار گەنج
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بابەكر موسا وتی "ژمارەی ئەو گەنجانەی گەڕاونەتەوە زیاترە لە 11 هەزار گەنج، كە هێزە ئەمنیەكان نزیكەی چوار هەزار دۆلاری لە هەریەكەیان سەندوە و بەپێی ئینتەرپوڵ-یش، تەناه 25 گەنج لەو گەنجانە لایەنگری سیاسیان هەیە، بەڵام زۆرینەیان بە مەبەستی باشتركردنی دۆخی ژیانیان و وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی سیاسی و رۆشتن بەرەو ئەوروپا چونەتە ئیسرائیل".
خەندان
