هەموو گەشتەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی بەریتانیا راگیران

 هەموو گەشتەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی بەریتانیا راگیران


هەموو گەشتەکانی هێڵە ئاسمانییەکانی بەریتانیا بەهۆی مانگرتنی فڕۆکەوانەکان، راگیران.

لە کاتژمێر 12ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2019، هەموو فڕۆکەوانەکانی بەریتانیا دەستیان بە مانگرتن کرد و بڕیارە دوو رۆژ نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

فڕۆکەوانەکان بەهۆی بڕینی بەشێک لە مووچەکانیان، مانگرتنیان راگەیاندووە، کە ئەوە یەکەمجارە لە مێژووی بەریتانیا، فڕۆکەوانەکان مان بگرن.

دەستەی فڕۆکەوانیی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی بەریتانیا رایگەیاندووە، رۆژی 27-9-2019ش لە دژی بڕینی مووچەی فڕۆکەوانەکان، مان دەگرن.

میدیا بەریتانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە 145 هەزار گەشتیار ناتوانن گەشتەکانیان ئەنجام بدەن، چونکە هەموو گەشتە رۆژانەییەکان، کە ژمارەیان 850 گەشتی ئاسمانییە، هەڵوەشێندراونەتەوە.

چاودێرانی ئابووریی بەریتانیا پێیان وایە بۆ هەر رۆژێک مانگرتن، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی بەریتانیا 40 ملیۆن پاوەند (49 ملیۆن دۆلار)، زەرەر دەکات.








باسنیوز
Top