بۆریس جۆنسن بەرەو دادگای باڵا بەرێکەوت بۆ روبەڕوبونەوەی فەرمانی درێژکردنەوەی ماوەی کۆتایی بریکزێت.

بۆریس جۆنسن بەرەو دادگای باڵا بەرێکەوت بۆ روبەڕوبونەوەی فەرمانی درێژکردنەوەی ماوەی کۆتایی بریکزێت.
وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگەیاند، بۆریس جۆنسن بەرەو دادگای باڵای بریتانیا بەرێکەوت بۆ روبەڕوبونەوەی فەرمانی درێژکردنەوەی ماوەی کۆتایی بریکزێت.

دۆمینیک راب دوپاتیشی کردەوە، حوکمەت بەهیچ شێوەیەک یاسا ناشکێنێت،ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی بریتانیا پابەندیبكات بە درێژکردنەوەی ماوەی کۆتایی دەرچونی وڵاتەکە لەیەکێتی ئەوروپا، بەڵام لە هەمانكاتیشدا ملكەچی ئەو داواكاریەش نابێت.

لە لایەنە یاساییەکەوە سەرنجەکانمان چڕکردوەتەوە

سەبارەت بە درێژکردنەوەیەکی دیکەی بۆ ماوەی کۆتاییهاتنی برێكزیت، راب ئاماژەی بەوەکرد "بەوردی لە لایەنە یاساییەکەوە سەرنجەکانمان چڕکردوەتەوە دەربارەی ئەوەی چی داوادەکەین و چی داواناکەین ".

وەستاندنی هەڵپەساردنی پەرلەمان سەركەوتو نابێت

لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی ئەگەری ئەوەی ئایا حوکمەت دەچێتە دادگا، راب رایگەیاند " هەر رێوشوێنێک بگردرێتەبەر بۆ وەستاندنی هەڵپەساردنی پەرلەمان سەركەوتو نابێت"، وتیشی لەم هەفتەیەدا بەرەنگاری دو روبەڕوبونەوەی یاسایی بوینەوە و براوەبوین تیایاندا.

دواکات بۆدرێژکردنەوەی ماوەی کۆتای بریکزیت 31ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵە، پێویستە لەسەر حوکمەتی بریتانیا پێش ئەوکاتە بریاری کۆتایی بدات بە داواکردنی درێژکردنەوەی ماوەی کۆتایی لەیەکێتی ئەوروپا، یان دەرچون لەیەکێتی ئەوروپا بەبێ رێکەوتننامە هەڵبژێرێت.





خەندان
Top