ئه‌ردوغان هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له گوته‌یه‌كدا له شاری ماڵاتیا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو هێزه‌كانمان بۆ پارێزگاریكردن له توركیا به‌كارده‌هێنین و گوتیشی: ئێمه ده‌مانه‌وێت یه‌په‌گه و په‌یه‌ده به ته‌واوی بسڕێنه‌وه، به‌ڵام هاوپه‌یمانه‌كه‌مان "ئه‌مه‌ریكا" ده‌یه‌وێت ئێمه و ئه‌وان به یه‌كه‌وه له یه‌ك ناوچه ئیداره بدات.
سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی: ئێمه ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ رێكخراوێكی تیرۆریستی قبووڵ ناكه‌ین.
دووپاتیشیكرده‌وه، به‌ر له كۆتاییهاتنی ئه‌م مانگه به هێزه سه‌ربازییه‌كانمان ناوچه‌ی ئارام درووست ده‌كه‌ین و له‌مه زیاتر هیچ رێگایه‌كی دیكه‌مان له‌به‌رده‌م نییه، چونكه به فڕینی 5 بۆ 10 فڕۆكه له ئاسمان و گه‌ڕانی چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازی و سه‌د سه‌رباز ناوچه‌ی ئارام درووست ناكرێت. ئێمه ناوچه‌ی ئارام بۆ یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی سووری درووست ده‌كه‌ین.
