فەرەنسا: هێشتا رێگای گفتوگۆ بۆ پرسی ئێران کراوەیە

 فەرەنسا: هێشتا رێگای گفتوگۆ بۆ پرسی ئێران کراوەیە
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، سەرەڕای کەمکردنەوەی زیاتریپابەندبونەکانی بەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە، هێشتا دەرفەتی گفتوگۆ بۆ پرسی ئێران ماوە و کەناڵەکانی دانوستان و لێکتێگەیشتن کراوەن.

سەرەڕای کەمکردنەوەی زیاتریپابەندبونەکانی بەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015، هێشتا دەرفەتی گفتوگۆ بۆ پرسی ئێران ماوە


بەپێی هەواڵێکی ئەلغەرەبییە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، جین لی دریانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، سەرەڕای کەمکردنەوەی زیاتریپابەندبونەکانی بەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015، هێشتا دەرفەتی گفتوگۆ بۆ پرسی ئێران ماوە و کەناڵەکانی دانوستان و لێکتێگەیشتن کراوەن.

ساڵی رابردو، حکومەتی ئەمریکا لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان (فەرەنسا، بریتانیا، چین، روسیا، ئەڵمانیا و ئەمریکا) کشایەوە و خولێکی دیکەی سەپاندنی سزاکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکرد، لەبەرامبەردا کۆماری ئیسلامی ئێران بەسێ قۆناغ پابەندبونی خۆی بەرێکەوتنەکە کەمکردۆتەوە.





خەندان
Top