ئێران: کات زۆر لەبەردەمدا نیە ئەگەر ئەوروپییەکان دەیانەوێت

ئێران:  کات زۆر لەبەردەمدا نیە ئەگەر ئەوروپییەکان دەیانەوێت
وتەبێژی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند لەئێستادا هیچ بەربەستێک لەبەردەمیاندا نەماوە بۆ توێژینەوە و پەرەپێدانی پرۆگرامە ئەتۆمییەکانیان و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمیان بەرزکردۆتەوە و لەتوانایاندایە بەرێژەی زیاتر لەسەدا 20 یۆرانیۆم بپیتێنن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهرۆز کەمالڤەندی وتەبێژی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران بەمیدیای فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە، لەئێستادا هیچ بەربەستێک لەبەردەمیاندا نەماوە بۆ توێژینەوە و پەرەپێدانی پرۆگرامە ئەتۆمییەکانیان و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمیان بەرزکردۆتەوە و لەتوانایاندایە بەرێژەی زیاتر لەسەدا 20 یۆرانیۆم بپیتێنن.
لەمانگی ئایاری رابردوەوە حکومەتی ئێران دەستیکردوە بەزیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم و بەزاندنی ئەو سنورەی لەچوارچێوەی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015 بۆی دانراوە، ئەوەش وەک هەنگاوێک لەبەرامبەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران و کشانەوە لەرێکەوتنەکە.

کات زۆر لەبەردەمدا نیە ئەگەر ئەوروپییەکان دەیانەوێت


وتەبێژی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران راشیگەیاندوە، "کات زۆر لەبەردەمدا نیە ئەگەر ئەوروپییەکان دەیانەوێت هەنگاوێک بنێن، پێویستە بەخێرایی هەنگاوبنێن.

بەپێی رێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015-ی نێوان ئێران و وڵاتانی کاریگەری جیهان، ئێران تەنها رێگەپێدراوە بەپیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 3.67 کە زۆر کەمترە لەبڕی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی، بەڵام ئەو رێژەیەی کەئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران بانگەشەی بۆدەکات زۆر زیاترە لە رێژەی دیاریکراوی رێکەوتنەکە و ئەو وڵاتە لەبەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە.







خەندان
Top