وەزیرێکی دیکەی بەریتانیا بەهۆی سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیران دەستی لەکار کێشایەوە

 وەزیرێکی دیکەی بەریتانیا بەهۆی سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیران دەستی لەکار کێشایەوە
وەزیرێکی دیکەی بەریتانیا بەهۆی سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی، دەستی لەکار کێشایەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، جۆ جۆنسۆن، وەزیری دەوڵەت بۆ کار، بەهۆی سیاسەتەکانی بۆریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیران، کە هاوکات براشیەتی، بەهۆی سیاسەتەکانی جۆنسۆنی برای لە بەرامبەر چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا (بریکزیت)، دەستی لەکار کێشایەوە.

خاتوو ئێمبەر راد، وەزیری کار و مووچەکان لە حکوومەتی بەریتانیا دەستی لەکار کێشاوەتەوە و رایگەیاندووە، بۆریس جۆنسۆن نیازی نییە بە رێککەوتن وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەوروپا بباتە دەرەوە.

ئێمبەر راد هەروەها سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بە پێشێلکردنی دیموکراتی تۆمەتبار کردووە، بەهۆی ئەوەی 12 ئەندامی پارتی پارێزگارانی لە کوتلەی پەرلەمانیی حزبەکەی، دەرکردووە.




باسنيوز
Top