شا سەلمان پۆستێکی باڵا بە کوڕێکی دیکەی خۆی دەدات
شای شانشینی عەرەبستانی سعودیە پۆستێکی باڵای وڵاتەکەی بە کوڕێکی دیکەی خۆی دەدات.
شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە فەرمانێکی شاهانەی دەرکردووە و بەهۆیەوە ژمارەیەک وەزیر و بەرپرس لەکارەکانیان لادراون.
بەپێی فەرمانە شاهانەکە، ئەندازیر خالید فالح، وەزیری وزەی سعودیە لەکارەکەی دوور خراوەتەوە و عەبدولعەزیزی کوڕی شا سەلمان (تەمەن 59 ساڵ)، کراوەتە وەزیری وزە.
پێشتریش لە ساڵی 2017، بە فەرمانی شا سەلمان، محەمەد بن سەلمان (لەدایکبووی ساڵی 1985)، کە کوڕی شای وڵاتە، وەک شازادەی جێنشینی سعودیە دەستنیشان کرا.
باسنيوز
