ترەمپ دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تاڵیبان هەڵدەوەشێنێتەوە

 ترەمپ دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ تاڵیبان هەڵدەوەشێنێتەوە


سەرۆکی ئەمریکا دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانی، هەڵدەوەشێنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایەگیاندووە، ئەگەر تاڵیبان لەکاتی گفتوگۆکاندا دەسەڵاتی نەبێ تەقینەوەکان رابگرێ، مانای وایە رەنگە ویستیان بۆ رێککەوتنێکی جددی نەبێ.

دۆناڵد ترەمپ هەر لە تویتەر، فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی هەموو دانوستاندنەکانی لەگەڵ تاڵیبان دەکردووە، کە ماوەی چەند مانگێکە لە قەتەر لەنێوان هەردوو وڵات، دەستیان پێ کردووە.

هەڵوەشاندنەوەی دانوستاندنەکان دوای لەئەستۆگرتنی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی دێت لە کابوڵ لەلایەن تاڵیبانەوە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 10 کەس و برینداربوونی 42 کەسی دیکە.

تاڵیبان بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی توندڕەوەی ئەفغانییە، پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەل رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە هەیە و بە یەکێک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان دادەندرێت.

تاڵیبان لە ساڵی 1994 دروست بووە و لە ساڵی 1996 دەستی بەسەر حوکمڕانیی ئەفغانستاندا گرت و بەهۆی پاڵپشتیکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە، ئەمریکا لە ساڵی 2001 حوکمڕانیی تاڵیبانی رووخاند.







باسنيوز
Top