لایەنگران و نەیارانی برێکزیت لە مەیدانی پەرلەمانی بریتانیا پێکیاندادا

لایەنگران و نەیارانی برێکزیت لە مەیدانی پەرلەمانی بریتانیا پێکیاندادا
گرژ و ئالۆزی لە نێوان لایەنگران و نەیارانی برێکزیت لە مەیدانی پەرلەمانی بریتانیا دروست بو، پۆلیس ناوبژیوانی لە نێوان خۆپێشاندەراندا کرد.

یەکێک لە خۆپێشاندەرانی پشگیری برێکزیت قتویەکی بەروی خۆپیشاندەرانی ئەنتی-برێکزیتدا هەڵداوە

پێکدادانەکان بەهۆی ئەوەوە سەریهاڵداوە، کاتێک یەکێک لە خۆپێشاندەرانی پشگیری برێکزیت قتویەکی بەروی خۆپیشاندەرانی ئەنتی-برێکزیتدا هەڵداوە.

بەهۆی زۆربونی ئالۆزیەکانی نێوانیان پۆلیس ناچار بوە ناوبژیوانی لەنێوانیان بکات و بڵاوەیان پێبکات

سەرەتا خۆپێشاندەرانی پشتگری لە برێکزیت، کە ژمارەیان زیاتر بوە لە 200 خۆپیشاندەر بەرەو مەیدانی پەرلەمان بەرێکەوتون، دواتر خۆپیشاندەرانی ئەنتی برێکزیت بە دروشمی خۆپیشاندانی گۆڕانکاری بەرەو مەیدانەکە بەڕێکەوتون، بەهۆی زۆربونی ئالۆزیەکانی نێوانیان پۆلیس ناچار بوە ناوبژیوانی لەنێوانیان بکات و بڵاوەیان پێبکات.

لەچوارچێوەی پرسی دەرچونی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کە بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێتەوە لەندەن ناچاردەکرێت روبەڕوی یاسای وڵاتەکەی بوەستێتەوە.

دوێنێ شەو جۆنسن، لە ماوەی کەمترە لە 24 کاتژمێرد، دو گورز بەر کەوت، ئەوەش دوای ئەوەی دادگای بریتانیا، سكاڵایەكی رەتكردەوە كە دژ بە بڕیاری سەرۆك وەزیران بو تایبەت بە هەڵپەساردنی پەرلەمان، دواتریش خانەی لۆردانی بریتانیا پرۆژەیاسای هەڵپەساردنی پرۆژەی نەو دیەل برێکزیت-ی پەسەند کرد.
Top