سوپای پاسداران: هەمو خەونی ترەمپ ئەوەیە بۆ دو خولەک قسە لەگەڵ بەرپرسێکی ئێرانی بکات

سوپای پاسداران: هەمو خەونی ترەمپ ئەوەیە بۆ دو خولەک قسە لەگەڵ بەرپرسێکی ئێرانی بکات
فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایدەگەیەنێت، ئێران ناکەوێتە ئەو تەڵەیەوە کە ئەمریکا بۆی داناوە و دەشلێت" هەمو خەونی ترەمپ ئەوەیە بتوانێت بۆ دو خولەک قسە لەگەڵ بەرپرسێکی ئێرانی بکات".

ئێران لە ماوەی چل ساڵی رابردودا بوەتە کوشتارگەی تێرۆری ئابوری دوژمنان

حوسەین سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران ستایشی سوپای پاسدارانی کرد و وتیشی" ئێران لە ماوەی چل ساڵی رابردودا بوەتە کوشتارگەی تێرۆری ئابوری دوژمنان".

هەرگیز ئێران ناکەوێتە ئەو تەڵەیەوە

ئەو وتانەی سەلامی، لە میانی کۆبونەوەی بو لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکانی سوپای پاسداران لە شاری بوشەهر، هۆشداریشی دا لە "مەترسی" گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا، وتی" هەرگیز ئێران ناکەوێتە ئەو تەڵەیەوە".

هەمو خەونی سەرۆکی ئەمریکا ئەوەیە، بتوانێت بۆ ماوەی دو خولەک قسە لەگەڵ بەرپرسێکی ئێرانی بکات

"هەمو خەونی سەرۆکی ئەمریکا ئەوەیە، بتوانێت بۆ ماوەی دو خولەک قسە لەگەڵ بەرپرسێکی ئێرانی بکات، ئەوان تەنها بەشێکی کەمی هێزی سەربازی ئێرانیان ئاگا لێیە، لەگەڵ ئەوەشدا باش دەزانن هێزی سەربازی ئێمە تێکناشکێنرێت" سەلامی وای وت.

گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، یاریەکە تا بتوانێت لە رێگەیەوە بگات بە ئامانجەکانی

بەبۆچونی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، ئەمریکا دەیەوێت لەرێگەی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران رێز بۆخۆی بگەرێنێتەوە، وتیشی" گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، یاریەکە تا بتوانێت لە رێگەیەوە بگات بە ئامانجەکانی".
Top