حەماس بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

حەماس بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل
بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل.

ئەمڕۆ شەممە 7-9-2019، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، چەکدارانی حەماس بە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان، بۆمبێکیان هەڵدااوەتە سەر سنووری ئیسرائیل و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە بارهەڵگرێکی سەربازی.

دوای هێرشەکەی حەماس، سوپای ئیسرائیل شوێنی هەڵدانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی تۆپباران کردووە.

حەماس بزووتنەوەیەکی تیرۆریست و توندڕەوی فەلەستینییە، لە ساڵی 2007ـەوە دەستی بەسەر کەرتی غەززەدا گرتووە و لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر.

سەرکردەکانی حەماس باس لەوە دەکەن، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازییان دەکات.











باسنيوز
Top