سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات
موجتەبا زوننور، سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، هەرچەندە وڵاتەکەی لەگەڵ دانوستاندن و رێککەوتن دایە، بەڵام حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی دانوستاندنی لەگەڵ ئەمریکا نییە.
موجتەبا زوننور هەروەها رایگەیاندووە، ژمارەیەک پەرلەمانتار بەیاننامەیەکیان واژۆ کردووە و هۆشدارییان بە رۆحانی داوە، کە لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، دانوستاندن لەگەڵ بەرپرسە ئەمریکییەکان نەکات، چونکە دەبێتە هۆی ”ناسەقامگیری و تێکچوونی ئابووریی ئێران“.
حەسەن رۆحانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وڵاتەکەی، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی 74ـی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی شاری نیویۆرک لە ئەمریکا دەکات.
بڕیارە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 17-9-2019، دەست پێ بکەن.
باسنيوز
