زریانی "دۆریان" زیانی گیانی و وێرانكاریی لێكهوتهوه
ژماره‌ی قوربانیانی زریانی "دۆریان" كه دوورگه‌ی (باهاماس)ـی له باشووری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گرته‌وه بۆ 43 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی قوربانییه‌كانی زیاتر ببێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی (NBC)ـی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/9/2019 هۆبێرت مینس، نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی دوورگه‌ی باهاماس گوتوویه‌تی: "ژماره‌ی قوربانیانی زریانه‌كه گه‌یشتووه‌ته 43 كه‌س، پێده‌چێت ژماره‌ی قوربانیان زۆر له‌وه زیاتر ببێت".
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌یه‌وه نوسیوویه‌تی: "35 كه‌س له دوورگه‌ی ئهباكۆس و 8 كه‌سی دیكه له دوورگه‌ی گراند باهاماس له باكوور به‌هۆی زریانه‌وه بێسه‌روشوێنن و پرۆسه‌ی گه‌ڕان و هه‌وڵه‌كانی رزگاركردنیان به‌رده‌وامه".
ناوه‌ندی نیشتمانی چاودێریی زریانه‌كان ده‌ڵێت: "سه‌ره‌رای پاشه‌كشه‌ی له‌سه‌رخۆی هێزی زریانه‌كه، به‌ڵام پێده‌چێت له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا پارێزگاریی له هێزی وێرانكه‌ری خۆی بكات".
به‌هۆی زریانی دۆریان له دوورگه‌ی باهاماس خانووبه‌ره‌ی ناوچه‌كه زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، له ئاسمانه‌وه وێنه‌ی دوورگه‌كه گیراوه و ده‌ركه‌وتووه ئاو و لافاو به‌شێكی ماڵه‌كانی داپۆشیوه و وێرانكاریی به شوێنه‌كه‌وه ده‌بینرێت.
K24
