سیناتۆرێکی ئەمریکی: به‌رده‌وام پشتیوانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌م
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە لە وەڵامی پەیامنێری کەناڵی (کوردستان ٢٤)دا ڕای گەیاندووە: "پێشمه‌رگه سه‌لماندوویه‌تی جه‌نگاوه‌رێكی قاره‌مانن له مه‌یدانی شه‌ڕدا، ئه‌وان هێزێكی كاریگه‌رن و شه‌ڕی دوژمنانی ئه‌مریكایان كردووه و نه‌یاری ئێمه‌یان كوشتووه، تاكوو ئه‌مریكاییه‌كان نه‌كوژرێن."
ڕاشی گەیاند: "سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رده‌وام له پاڵپشتیكردنی كورده‌كان شكستی هێناوه، ئه‌و ئازایه‌تی و بوێرییه‌ی هه‌یانبووه، به‌و ڕاده‌یه ئێمه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا چاكه‌مان نه‌داونه‌ته‌وه".
تید کروز، ئاماژەی بەوەش کرد: "له‌وه تێده‌گه‌م كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ عێراق، توركیا و ئێران ته‌نگه‌تاو ده‌كات. ئێمه ده‌بێ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ماندا قورساییه‌كه بخه‌ینه سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، كورده‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا خویین و قوربانییان داوه، پێم وایه كارێكی دروسته، نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه بانگه‌شه‌ی بۆ دێموكراسییه‌كی یۆتۆپیایی ده‌كه‌ین، به‌ڵكوو ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا به پارێزراوی بمێنێته‌وه، ده‌بێ له‌پاڵ ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا بمێنینه‌وه كه شه‌ڕی دوژمنانی ئێمه ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته پشتیوانی له كوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بكه‌ین و هیوادارم كه ئه‌وه ببینین.
سیناتۆر تید كروز له ساڵی ٢٠١٣ تاكوو ئێستا وه‌كوو سیناتۆری ولایه‌تی ته‌كساس له سینای ئەمریکا ئه‌ندامه و ساڵی ٢٠١٦ له له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پاڵاوتبوو.
باسنيوز
