بۆڵتۆن وێنه‌ی نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه
جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی پێیوایه نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه به‌ره‌و سووریا نه‌ڕۆیشتووه له وه‌همدا ده‌ژی، تاران پێیوایه پاڵپشتیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گرنگتره له پاڵپشتیی گه‌له‌كه‌ی و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باش بۆیان، ئێمه ده‌توانین دانوستان بكه‌ین، به‌ڵام سزاكانی سه‌ر ئێران سووك ناكه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی ئێران ده‌ست له درۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر هه‌ڵنه‌گرێت".
K24
