کۆرنل فروتسا، سەرپەرشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی سەردانی ئێران دەکات
هاوکات لەگەڵ بڕیاری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ پابەندنەبوون بە بەڵێنەکانی ڕێککەوتنی ناوکی، بڕیارە کۆرنل فرۆتسا، سەرپەرشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی سەردانی ئێران بکات.
گوتەبێژی ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ناوکی ئاشکرای کردووە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٧ی٩ی٢٠١٩ کۆرنل فروتسا، سەرپەرشتی کاتیی ئاژانسی سەردانی تاران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی دیدار و گفتوگۆ بکات.
گوتەبێژی سەرپەرستی کاتیی ئاژانس جەختی کردووەتەوە ئەم سەردانە هەتا ڕادەیەک یەکێکە لە ئەرکەکانی ئاژانس بۆ پابەندبوونی ئێران بە بەڵێنەکانی و هاوکات چاودێریکردنی ڕێککەوتنەکەیە.
بەپێی مادەکانی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی چاودێرە بەسەر چالاکییە ئەتۆمیەکانی ئێران و بەردەوام ڕاپۆرت لەبارەی پابەند یان نەبوونی ئێران بە ڕێککەوتن و بەڵێنەکانی دەداتەوە ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ئەو دامەزراوە نێودەوڵەتییە.
هەفتەی ڕابردوو ئاژانس لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ئاشکرای کرد ئاستی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران گەیشتووەتەوە 241.6 کیلۆگرامەوە، ئەمە لە کاتێکدایە ئاستی دیاریکراوی بۆ ئێران بەپێی ڕێککەوتنی ناوکی 38.8 کیلۆگرام بووە.
ئەم سەردانەی سەرپەرشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی بۆ ئێران لە کاتێکدایە، کە کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و بەرپرسانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمیی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوە کە ئەگەر وڵاتانی ئەورووپی لە بەرانبەر ئێراندا بەڵێنەکانیان جێبەجێ نەکەن، ئێمە هەنگاوی سێیەم بۆ پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانمان دەست پێدەکەن و ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێنراو زیاد دەکەین.
هاوکات ئەمڕۆ بێهرووز کەمالوەندی گوتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوکی ئێران گوتی، دەبێ زەخت و گوشار و گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران هەڵبگیرێت و ئێمەش هەشت خاڵی ڕێککەوتنەکە هەڵدەپەسێرین کە گرینگیرینیان ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆرانیۆم لە ٢٠٪ تێدەپەڕێنین.
باسنيوز
