فەیسبووک ژمارەی تەلەفۆنی 419 ملیۆن بەکارهێنەری بڵاوکردووەتەوە

فەیسبووک ژمارەی تەلەفۆنی 419 ملیۆن بەکارهێنەری بڵاوکردووەتەوە
بەهۆی ئاشکراکردن و نەپاراستنی زانیاری بەکارهێنەرانی، کۆمپانیای فەیسبووک بە پێنج ملیار دینار سزادرا، بەڵام ئەوە رێگر نەبوو لە وەستاندنی ئەو کۆمپانیایە و ژمارە تەلەفۆنی 419 ملیۆن بەکارهێنەری بڵاوکردووەتەوە.

ژمارە مۆبایلەکان لە داتابەیسێکدا بوون کە لەسەر چەندین سێرڤەر بەردەست بووە، هیچ پاسوۆردێکیشیان لەسەر نەبووە.

لەو ژمارەیە 133 ملیۆنیان ژمارە تەلەفۆنی بەکارهێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوون.

ئەو کەسانەی دەستیان بە ژمارە مۆبایلەکان بگات، دەتوانن زانیاری تایبەتی خاوەنی ژمارەکە وەک: ناو، رەگەز و شوێنی نیشتەجێبوونی بزانن.

گوتەبێژی فەیسبووکیش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو داتایانە کۆنن و هی پێش گۆڕانکارییەکانن لە فیچەری دۆزینەوەی خەڵک لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلەوە کە ساڵی رابردوو کرا.

گوتەبێژی فەیسبووک ئەوەشی گوت، داتاکان لابراون و هیچ بەڵگەیەکیشیان نەدۆزیووەتەوە کە ئەکاونتێکی تۆڕەکەیان ئاشکرا بووبێت.

بڵاوبوونەوەی ئەو داتایانەش لەکاتێکدایە لە چەند هەفتەی رابردوو بەهۆی نەپاراستنی زانیاری بەکارهێنەرانی، کۆمپانیای فەیسبووک لەلایەن کۆمیسیۆنی فیدراڵی بازرگانی ئەمریکا بە پێنج ملیار دۆلار سزادرا.
Top