ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا هەڵبژاردنی پێشوەختە رەت دەکاتەوە
ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا (بەشی یاسادانانی پەرلەمانی بەریتانیا) ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەکەی، رەت دەکاتەوە.
رۆژی سێشەممە 3-9-2019، ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی بەریتانی بە زۆرینەی دەنگی 328 ئەندام بەرامبەر 301 ئەندام، رەزامەندیی لەسەر دواخستنی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا (بریکزیت) لە وادەی دیاریکراوی خۆی (31ـی ئۆکتۆبەر)، دا.
ئەو رەزامەندییەی ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا شکستهێنان بوو بە هەوڵەکانی بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەکێتیی ئەوروپا لە وادەی دیاری کراوی خۆیدا، بەهۆیەوەش جۆنسۆن داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی پێشوەختەی لە 15ـی مانگی داهاتوو، کرد.
ئەنجومەنی گشتیی بەریتانیا بە دەنگی 298 ئەندام بەرامبەر 56 ئەندام، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی رەت کردەوە، بەڵام پێویستە ئەنجومەنی لۆردات رەتکردنەوەکە پەسەند بکات، بەهۆی ئەوەی دوو لەسەر سێی دەنگەکان (دوو لەسەر سێی دەنگەکانی 650 ئەندام)ی بەدەست نەهێنا.
باسنیوز
