سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان پێشبینی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی مه‌ترسیدار ده‌كات
له دیدارێكدا كه ئه‌مڕۆ له كه‌ناڵی "سی ئێن بی سی" ئه‌مریكی بڵاوكرایه‌وه، له وه‌ڵامی پرسارێك له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له ره‌فتاره‌كانی حزبوڵڵا له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی حكوومه‌تی لوبنان و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و باجه‌ی كه لوبنان له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی حزبوڵڵا ده‌یدات، حه‌ریری دووپاتیكرده‌وه، "حزبوڵڵا ته‌نیا كێشه‌یه‌كی لوبنانی نییه، به‌ڵكو كێشه‌یه‌كی هه‌رێمییه. ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌دات له رێگه‌ی سیناریۆیێكه‌وه به‌رپرسیارێتییه‌كه بخاته ئه‌ستۆی لوبنان، ئه‌مه به قسه‌كانی ناتانیاهۆوه دیار بوو و ده‌توانن پشتڕاستی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام خودی ناتانیاهۆ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌زانن كه ئه‌مه راست نییه. ئێمه به‌و ره‌فتارانه رازی نین و له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌فتارانه‌ی حزبوڵڵا نین".
هاوكات حه‌ریری گوتی: "ئه‌و كه‌سێكی پراگماتییه و به‌باشی تواناكانی خۆی و تواناكانی ناوچه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا ئه‌و به‌رپرس نییه له‌سه‌ر فراوانبوونی هه‌ژموونی حزبوڵڵا و گوتیشی: "ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئه‌و پرسه‌یان زۆر به‌جدی وه‌ربگرتایه، به‌ر له 10 یان 15 یاخۆد 20 یانیش 30 ساڵ كارێكیان له‌و پێناوه ده‌كرد".
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان دووپاتیكرده‌وه، حزبوڵڵا حكوومه‌تی ئێستای لوبنان به‌ڕێوه نابات، به‌ڵام وه‌ك حزبێكی سیاسی، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك كورسییه له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و گوتی: "ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه نابه‌ن به‌ڵام ده‌توانن كۆنترۆڵی ئاگركه‌وتنه‌وه یان جه‌نگ بكه‌ن، كه له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی ره‌وشی ناوچه‌كه هه‌ڵگیرسێت".
حه‌ریری جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران "به شه‌و و رۆژ رووبه‌ڕووی حزبوڵڵا ده‌بێته‌وه"، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كار له‌سه‌ر چاكسازی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات، له‌وانه‌ش هێزه چه‌كداره‌كان، هێزه ئه‌منییه ناوخۆییه‌كان، بانكی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی ناوه‌ندی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ئاماژه‌ی به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی میشال عون، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه له باره‌ی ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی ستراتیجی له وڵاته‌كه‌ی خستووه‌ته روو، بۆ ئه‌وه‌ی لوبنان له هه‌ر جه‌نگێك و ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی دوور بخرێته‌وه و جه‌ختی كرده‌وه، تاوتوێكردنی كیشه و پرسه‌كان به هێمنانه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، كاتێكی زیاتری ده‌وێت، به‌ڵام به‌رهه‌مێكی باش ده‌دات به‌ده‌سته‌وه.
حه‌ریری دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و لایه‌نگری هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی دارایی ناكات، كه له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ره‌كانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكی كارده‌كه‌ن، گوتیشی: جێگای نیگه‌رانییه كه ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه سزای به‌سه‌ر هه‌ندێك لایه‌نی لوبنانیدا سه‌پاندووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌و دامه‌زراوانه د‌رك به ده‌ره‌نجامی ره‌فتاره‌كانی خۆیان بكه‌ن.
حه‌ریری جه‌خت ده‌كاته‌وه: ئه‌وه‌ی زۆر لێی ده‌ترسێت هه‌ڵگیرسانی جه‌نگه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له ناوچه‌كه، ئه‌و سیناریۆیه مه‌ترسیداره شتێكی چاوه‌ڕوانكراوه و هیچ لایه‌نێك به‌لای سیناریۆی دانوستاندا ناچێت، چونكه هیچ كه‌سێك خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ مه‌ترسی و لێكه‌وته‌كانی هه‌ڵگیرسانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان ناكات.
حه‌ریری ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین دوژمنی لوبنان خودی لوبنان خۆیه‌تی و گوتی: "هه‌ندێ جار هه‌ست به ئازار ده‌كه‌م، كاتێك ده‌بینم كه‌سانی دیكه له ره‌گه‌زنامه بیانییه‌كان باس له سه‌رسامی خۆیان بۆ لوبنان و خۆشه‌ویستییان بۆ لوبنان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ده‌بینم كه خۆمان چی له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
حه‌ریری متمانه‌ی خۆی به فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و سێ ساڵه‌ی دوایی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا، كه به گوته‌ی خۆی، بۆ یه‌كه‌م جاره خه‌ڵكی لوبنان خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و چاكسازیانه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستی پێكردووه وا له هاووڵاتیان ده‌كات د‌رك به‌وه بكه‌ن، كه ناكرێت دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه.
K24
