رۆحانی فه‌رمانی ده‌ستپێكردنی سێیه‌م هه‌نگاوی ده‌ستبه‌رداربوون له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كات
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی له‌سه‌ر زاری رۆحانی گواستییه‌وه، كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی دادگا دووپاتیكرده‌وه، "ئێران له رۆژی هه‌ینی داهاتووه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی سێیه‌م هه‌نگاوی ده‌ستبه‌رداربوون له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كات و پێویسته له‌سه‌ر رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی هه‌رچی وڵاته‌كه‌ی له بواری توێژینه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی پێویست بێت، بیكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رێككاره‌كانی ئێران له چوارچێوه‌ی یاسای ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بێت و مۆڵه‌تی 60 رۆژیش له‌به‌رده‌م ئه‌وروپایه، هه‌ركاتێك ئه‌وروپا پابه‌ندبوو به به‌ڵێنه‌كانی، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پابه‌ندبوونمان به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
رۆحانی گوتی: "گه‌وه‌ترین لایه‌نی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ته‌نیا بیری له‌وه ده‌كرده‌وه له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌م تویژینه‌وه و به‌ره‌وبێشبرچوونه‌كانمان، ئێمه‌ش له رۆژی هه‌ینییه‌وه ئه‌و له‌مپه‌رانه راده‌ماڵین".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، رۆحانی له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندووه، هه‌نگاوی داهاتووی ئێران له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، به‌ره‌وپێشبردنی ئامێره‌كانی كووره‌ی ناوه‌ندی "سه‌نته‌ر فیوچ" له‌خۆ ده‌گرێت.
دووپاتیكرده‌وه، "هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست له پێناو پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌گرینه به‌ر.. هه‌نگاوی سێیه‌ممان خۆی له به‌ره‌وپێشبردنی ئامێره‌كانی كووره‌ی بنكه ئه‌تۆمییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌و هه‌نگاوه رۆژی هه‌ینی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
