راوێژکاری موفتی سووریا: موفتی قسەی نەشیاو بە کورد ناڵێت
باسل قەس نەسروڵڵا، راوێژکاری موفتی سووریا راگەیاند "ئەوشتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەناوی موفتی سووریا بڵاو کراونەتەوە، کە بەشێوەیەکی خراپ لەسەر پێكهاتەی کورد دەدوێت، دوورە لە راستی و پەیوەندی بەوەوە نییە، چونکە موفتی سووریا وشەی خراپ بەرامبەر هیچ کەسێک بەکار ناهێنێت".
باسل قەس نەسروڵڵا دەڵێت "پێكهاتەی کورد بەشێکی پێکهاتەکانی سووریایە. چوار سەرۆکی سووریا لە پێکهاتەی کورد بوون، بەڵام ئێمە وەک سووری ئەوان ناو دەبەین. من هەمیشە تۆمەتبارکردنی کوردم بە خیانەت رەتکردووەتەوە. ئەوەش لە شێخ ئەحمەد حەسوون فێربووم کە پێکهاتەکانی سووریا بە گوڵ و خونچەکانی سووریا ناو دەبات".
ئەو گوتەبێژە ئاماژە بەوە دەکات، ئەوان هەموویان خەڵکی سووریان و خوێنی هەموویان لەپێناو ئە وڵاتەدا رژاوە. بەشێکی کورد لەسەر یەکێتی خاکی سووریا سوورن و هەموو کەسێک لە پێكهاتەی کۆمەڵگای سووریا دەیەوێت ئەو خاکە رزگاربکرێت، لە عەفرینەوە تاوەکو لیوای ئەسکەندەرۆن و جۆلانیش.
