سیستانی: هەر كەسێك بۆ حسێن بگریێت دەچێتە بەهەشت

سیستانی: هەر كەسێك بۆ حسێن بگریێت دەچێتە بەهەشت
عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق وەڵامی پرسیارێكی هاووڵاتیەكی شیعەی داوەتەوە لەسەر ئەو گوتەیەی كە دەڵێ هەر كەسێك بۆ حسێن بگریێت، دەچێتە بەهەشت.

میدیاكانی عێراق لە نووسینگەی سیستانییان بڵاوكردەوە كە مەرجەعی شیعەكان وەڵامی ئەو گوتەیەی ئیمام سادقی شیعەی داوەتەوە كە گوتوویەتی هەر كەسێك لەسەر حسێن یان بۆ حسێن بگریێت، دەچێتە بەهەشتەوە، لەمبارەیەوە سیستانی پێیوایە ئەم گوتەیە دروستە، بەڵام ناشبێ كابرا هەر چی شتی خراپە بیكات و بە تەمای ئەم گریانە دەست لەخۆی بەردات.

سیستانی وەها وەڵامی پرسیارەكەی داوەتەوە كە بابەتی گریان بۆ حسێن و چوونە بەهەشت بە هۆی ئەم گریانەوە لە زۆر سەرچاوەوە هاتوون، دەشڵێ جێی سەرسڕمان نیە كەسێك بە هۆی گران بۆ حسێن بچێتە بەهەشتەوە.

مەرجەعی شیعەكان لە هەمان كاتیشدا گوتوویەتی كە ئەگەر كەسێك گوناهی زۆری لەسەر كۆبووبێتەوە، ئەوا ئەم گوتەیە نایگرێتەوە و بە هۆی گریانێكەوە ناگاتە بەهەشت.
Top